حەسهن کیف ژێر ئاو دەکەوێت
شارێکی 12 هەزار ساڵەی کورد، تەنها پێنج خێزانی تێدا ماوە
K24 – ههولێر:
شاری حهسهن كیفی باکووری کوردستان کە شارێکی زۆر دێرین و مێژووییە، بەهۆی دروستکردنی بەنداوی ئاوەوە چۆڵ دەکرێت.
بەگوێرەی سەرژمێریی پێشووتری ناوچەکە، زیاتر لە پێنج هەزار کەس دانیشتووی حهسهن كیف بوون، بەڵام ئێستا تەنیا پێنج خێزانی تێدا ماوەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.
دانیشتوانی حهسهن كیف هانا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبەن و نازانن چی چاوەڕێیان دەکات.
حهسهن كیف تەمەنی 12 هەزار ساڵە و ساڵانە سەدان هەزاران گەشتیار رووی تێدەکەن، بەڵام بەهۆی بەنداوی ئەلیسۆ، بە تەواوی ژێر ئاو دەکەوێت، حکوومەتی تورکیا لە شوێنێکی بەرزتری ناوچەکە، خانووی نوێی بۆ دروست کردوون، بەڵام ئەو شارە سیفەتی دێرینیی خۆی لەدەستدەدات.
چەند هاووڵاتیانی ئەو شارە خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام پۆلیس رووبەڕوویان بوونەتەوە.
ئێستا ئەو شارە ژێر ئاودەکەوێت، دانیشتوانیشی جیا لە سەیرکردنی ژێرئاوکەوتنی شارەکەیان، هیچی دیکە ناتوانن بکەن.
H.J