میری قه‌ته‌ر: سوپاسگوزاری ئێرانین
ده‌رگای به رووماندا كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالثانی، ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه سوپاسگوزاری ئێرانین.
میری قه‌ته‌ر گوتیشی: كاتێك گه‌مارۆیان خسته سه‌رمان، ئێران به ده‌ممانه‌وه هات و به‌نده‌ره‌كان و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووماندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندی ئێمه دۆستانه و له مێژینه‌یه و بانگهێشتی رووحانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكات.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌مانگی نێوانیان و لیژنه‌یه‌كیش بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و پێشخستنیان پێكده‌هێنن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌یان ده‌بێت.