نه‌رویج.. سبه‌ی ته‌رمی دایكێكی كورد و سێ منداڵی به خاك ده‌سپێردرێت
خه‌ڵكی عه‌فرینن
K24 – برۆكسل:
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (4)ـی ئه‌م مانگه ئاگر له ماڵی خێزانێكی په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له شاری "بێرگن"ی نه‌رویج كه‌وته‌وه، دایكێك و سێ كچی گیانیان له‌ده‌ستدا، بڕیاره سبه‌ی به مه‌راسیمێك ته‌رمه‌كانیان به خاك بسپێرن.
رووداوه‌كه له نزیك كاتژمێر (06:00)ی به‌ره‌به‌یان روویداوه و سه‌ره‌تا دایكه‌كه به ئاگادێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه و به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی رزگاركردنی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن.
باوكی منداڵه‌كان ناوی "فه‌هد عوسمان"ه و له‌گه‌ڵ "مه‌له‌ك"ی هاوسه‌ریدا هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵه‌كان له سووتان رزگار بكه‌ن و ده‌یانهێننه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، دایكه‌كه‌یان له ته‌مه‌نی (41) ساڵی و هەرسێ کچەکەیان بە ناوەکانی: "نورجان ١٤ ساڵ"، "رۆلات ١٠ ساڵ" و "نورژینی ٧ ساڵان"، بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵی زۆرەوە دەخنکێن و گیان لە دەستدەدەن.
ئیبراهیم کۆچەر، چالاکوان و نزیک لەو خێزانە، بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە سبەی دووشەممە ۱۳ی مانگ بە مەراسیمێکی فەرمی تەرمەکانیان بەخاک بسپێردرێت و لە ھەموو کڵێسه‌یه‌كی ئەوڵاتە یەک رۆژ ماتەمینی و ھەموو فەرمانگەکانی ئەو شارەش ماتەمینی گشتی رابگەیەندرێت، بۆ هاوسۆزی و هاوخەمی ئەو خێزانە.



