"گرەو کردن لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هەڵەیە"
بانکی ناوەندی عێراق: بەردەوام دۆلار دەفرۆشین و خواستی بازاڕ پڕ دەکەینەوە
K24 - ھەولێر
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هەڵەیە گرەو لەسەر بەرزبوونەوەی دۆلار بکرێت، و ئاشکرای کرد دەنگۆکان لە بارەی سەپاندنی سزا لە لایەن ئەمەریکاوە دوورە لە راستی.
مەحموود داغر، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆسە داراییەکان و کارگێڕی قەرز لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند "گرەو کردن لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هەڵەیە و ئەو بەرزبوونەوەیەش لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ زیادکردنی خستنەڕوو کۆتایی دێت، و بانک دەتوانێت خواستی بازاڕ پڕ بکاتەوە".
هاوکات ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی دەڵێت "دەنگۆکان لە ئەگەرەکانی سزادانی ئەمەریکا بە هیچ شێوەیەک بوونی نییە، و بانک بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی دۆلار لە رێگەی بانکەکانی و چاودێری جووڵەی بازاڕیش دەکەن".