DNO بەرهەمهێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە

لە ماوەی ساڵێكدا بە رێژەی 29% زیادیكردووە

K24 - ھەولێر

لە ماوەی 2019دا ئاستی بەرھەمھێنانی كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی لە ھەرێمی كوردستان بە رێژەی %29 بەرزبووەتەوە.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی تایبەت بە نەوت و گاز رایگەیاند، ساڵی رابردوو كۆی بەرھەمھێنانی نەوتی كۆمپانیاكە بە بەراورد بە 2018 بەرێژەی %29 بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، لەسەر بنەمای ساڵانە بەجۆرێك رۆژانە گەیشتووەتە 104 هەزار و 800 بەرمیل نەوت.

سەبارەت بە ھەرێمی كوردستان،  لە 2019 ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی كۆمپانیاكە لە كێڵگەی تاوكێ زیادیكردووە و گەیشتووەتە 124 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بە بەراورد بە 2018 كە ئەو كات 113 هەزار و 100 بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەداوە، كە بەدوای ھەلی دیكەش دەگەڕێن لە ھەرێم بە ئامانجی پەرەپێدانی كارەكانیان.

کۆمپانیای DNO ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە ساڵی 2019 بۆ 68 هەزار و 800 بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزکردووەتەوە، لە کێڵگەی پێشابووریش لە هەمان ساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ 55 هەزار و 200 بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزکردووەتەوە.

 ھ.م