ئەمەریکا و چین ئاگربەستی ئابووریان راگەیاند

جەنگەکەی نێوان ئەمەریکا و چین کۆتایی هات

K24 – هه‌ولێر:

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شاندێکی وڵاتی چین، رێککەوتنێکی بازرگانی مێژوویان واژۆ کرد.

لەدوای رێککەوتنەکە، ترەمپ لە واشنتن رایگەیاند، رێککەوتنەکە گۆڕانکاری گەورە بەسەر ئابووری ئەمەریکا دەهێنێت.

لای خۆیانەوە، بەرپرسانی چینیش دەڵێن، هەردوولا براوەن بەم رێککەوتنە و دەبێتە هۆکارێک بۆ باشتربوونی نێوانی ئەمەریکا و چین.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، چین هاوردەکردنی بۆ ئەمەریکا دەگەیەنێتە 200 ملیار دۆلار و زیاتریش پابەندی یاساکانی خاوەندارێتی بیرۆکەیی Intellectual property دەبێت.

لەبەرامبەردا، ئەمەریکا قایلبوو بەوەی، هەندێک لەو باجانە هەڵبگرێت کە خستبویە سەر کاڵا چینییەکان.

لەگەڵ ئەمانەش، هێشتا ئەمەریکا و چین کێشەی باجییان هەر ماوە و بڕیارە لە گفتوگۆکانی داهاتوو زیاتر باسی لێوە بکەن.

لە ساڵی 2018، ئەمەریکا و چین، جەنگی ئابووریان دژ بەیەک راگەیاند، کە بووە هۆی ئەوەی باجی زیاتر لەسەر چەندین کاڵا کە بەهاکەیان 450 ملیار دۆلار بوو دابنرێت، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی گەشەی ئابووری جیهان و نا دڵنیایی لە وەبەرهێنان، هەروەها بووە هۆی ئەوەی نرخی زێڕ و دراوەکان، گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

BBC