یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیارێك له دژی توركیا ده‌رده‌كات
به‌هۆی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌یه له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا 75%ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی راده‌گرێت كه پێشكه‌شی توركیای ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌یه له سووریا.
رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركی، به پشت به‌ستن به گرووپی میدیایی" "Mediengruppeی ئه‌ڵمانی، ئاماژه‌یان به نامه‌یه‌كی تایبه‌تی جۆزیف بۆرل، نێردراوی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسیه‌تی ئه‌منی كردووه.
به گوێره‌ی نامه‌كه‌ش، یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاریداوه 75%ی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه بۆ توركیا ببڕێت له چوارچێوه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بۆ چوونه ریزی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا، بۆ 168 ملیۆن یۆرۆ كه‌مده‌كرێته‌وه، به‌و جۆره‌ش 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسایه له وڵات، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه تایبه‌ت به چاككردنی ره‌وشی ناوچه گوندنشینه‌كان چاك بكرێت.
ئ. م