ئێران: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سعوودییه پێده‌نێته قۆناغێكی نوێوه
له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی شورا، ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، رایگه‌یاند له قۆناغی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران له‌گه‌ڵ سعوودییه و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و باشی هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، عه‌بدوڵڵاهیان گوتی: پێشبینی ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودییه و ئێران پێشكه‌وتن به خۆیانه‌وه ببینن و په‌یوه‌ندی تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی ئێران دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران به گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێشتریش، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، تاران ئاماده‌یه دانووستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌دا بكات.