بەرپرس و لایەنەكانی عێراق به‌ ھۆكاری نەمانی سەروەری وڵات تۆمه‌تبار ده‌كرێن

"گێڕانەوەی سەروەری عێراق سەختە"

K24- هه‌ولێر:

بەرپرسانی عێراق داوا دەكەن، وڵاته‌كه‌یان لە ململانێ دەرەكییەكان دووربخرێتەوە، و نەبێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەكان، بەڕای چاودێرانی سیاسیش ئەم داوایە نزیکە لە مەحاڵ، چونکە خودی شەڕەکە لەسەر خاکی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

هاوكات بەڕای چاودێرانی دۆخەکە هەرێمی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوە، توانیویەتی بە کردار هاوسەنگی و بێلایەنی خۆی لەبەرامبەر ململانێکان بپارێزێت، بە پێچەوانەی عێراق، كه‌ به‌ گوته‌ی خۆیان سەرەڕای هەبوونی ماددەی دەستووری، بەڵام نەیتوانیوە بڕیاڕی خۆی وەك وڵات بپازێزێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەگەری گۆڕانکاری لە پەیماننامەی نێودەوڵەتیدا، نیازی وایە پێناسەی سەروەری وڵات بگۆڕێت، بەجۆرێك پێشێلکردنی سەروەری وڵات دەبەسترێتەوە بە پێشێلکردنی سەروەری ھاووڵاتییانی ئەو وڵاتە، كە سەروەری ھاووڵاتییان نەما، سەروەری وڵاتیش نامێنێت، کە ڕەنگە عێراق لەو پێناسە نوێیەدا لە ڕیزەکانی هەرە پێشەوەدا بێت.

H.B