ھۆشداریی لە بەرزبوونەوەی بێكاریی دەدرێت

پێشبینییەكان بۆ ساڵی داھاتوو دەخرێنەڕوو

K24 - ھەولێر

رێكخراوی كاری نیودەوڵەتی، ھۆشداریی لە بەرزبوونەوەی تێكڕای بێكاریی لە جیھان دەدات.

رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا رایگەیاند، تێكڕای بێكاریی لە جیھاندا له‌ دوای 9 ساڵ لە داكەوتن، دواجار جێگیربوونی بەخۆیه‌وە بینی، بەڵام بۆ ساڵی داھاتوو پێشبینی دەكرێت روو لە بەرزبوونەوە بكات، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ داكەوتنی ئابووریی جیھان.

ئەو رێكخراوە لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، تێكڕای بێكاریی لە 2019 دا لە ئاستی %5.4 جێگیر بووە، كە یەكسانە بە 188 ملیۆن بێكار و پێشبینیش دەكرێت بۆ ئەمساڵیش لە ھەمان ئاستدا بمێنێته‌وه‌، بەڵام بۆ 2021 بۆ %5.5 بەرز دەبێتەوە.

راشیگەیاند، نزیكەی 470 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیھان بە مووچەیەكی كەم كار دەكەن. تەنانەت گەنجان له‌ كاتی ده‌ستكه‌وتنی كاردا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە.

ھ.م