گازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق كەم دەكرێتەوە

"عێراق پێویستی بە سێ ساڵە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی كارەبا لە ناوخۆ"

K24 - ھەولێر

دابینكردنی گازی سروشتی لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا كەم دەكرێتەوە.

وەزارەتی كارەبای عێراق بە ئاژانسی بلوومبێرگی  رایگەیاند، ئێران دەستی بە كەمكردنەوەی ئەو گازە سروشتییە كردووە، كە بۆ عێراقی دابین دەكرد، بە جۆرێك لە 25 ملیۆنەوە بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش دا، عێراق پێویستی بە 3 ساڵە بۆ ئەوەی بتوانێ پێداویستی لە كارەبای ناوخۆدا پڕ بكاتەوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە عێراق جیا لە ھەرێمی كوردستان، بە رێژەی %27 كەمی كردووە و بەر لەو ھەنگاوەش، ئێران رۆژانە 25 ملیۆن مەتر سێجای گازی سروشتی بۆ عێراق دابین دەكرد، بەڵام لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا كەمی كردووەتەوه‌ بۆ 4 ملیۆن مەتر سێجا و ئەو دابەزینەش دەبێتە ھۆكار، كە بەرھەمھێنانی كارەبا لە 19 ھەزارەوە بۆ 14 ھەزار مێگاوات كەم ببێتەوە.

ھ.م