گەشەی ئابووری جیھان دادەكەوێت
"داكەوتنەی گەشەكردنی لە ئابووری بەردەوامی دەبێت"
K24 - ھەولێر
سندوقی نەختینە، پێشبینییەكانی بۆ گەشەی ئابووری جیھان لەمساڵدا بۆ %3.3 دادەبەزینێت.
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینییەكانی بۆ گەشەی ئابووری جیھان بۆ ھەردوو ساڵی 2020-2021 دابەزاند، ھۆكارەكەیشی بۆ سستبوونی ئابووری ھیندستان و ئابووری وڵاتە تازە گەشەسەندووەكانی دیكە دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی كە چاوەڕێ دەكرا رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و چین، ببێتە ھۆكاری زیادبوونی چالاكییە ئابوورییەكان.
لە چوارچێوەی جەنگی بازرگانی كە كاریگەری لەسەر ھەناردە و وەبەرھێنان دەكات، ئابووری جیھانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا %2.9 گەشەیكردووە، ئەوەش كەمترین تێكڕایە لە ماوەی قەیرانی دارایی جیھان. سندوقی نێودەوڵەتیش پێشبینی دەكات، گەشەی ئابووری جیھان لە ئاستی %3.3 بێت بۆ ئەمساڵ، ھەروەھا بۆ ساڵی داھاتووش %3.4 بێت، ئەو داكەوتنەیش بەردەوام دەبێت.
ھ.م