پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
بانگهێشتنامەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
K24 – هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی دەکات تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بۆ دانیشتنی ئاسایی ئامادە بن.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان، باس لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەبارەی پرۆژە بودجەی 2020 و دۆسیەی نەوت دەکرێت و بیرۆکەیەکیش لەبارەی دامەزراندنی سەنتەری راوێژکاریی بۆماوەیی دەخرێتەروو.
دەقی بانگهێشتنامەکە:
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/23، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن بهحوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له ماده‌ى (18)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ماده‌ی (19)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/23، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
بەرنامەی کار:
یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).
دووه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عثمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
H.J