ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە
"لە ماوەی دیاریكراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن"
K24 - ھەولێر
ھاتووچۆی ھەولێر هاووڵاتیان و شوفێران و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكاتەوە، ره‌زامه‌ندی دراوه به تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانەی مۆدێل 2017 كه له گومرگی باشماخه‌وه داخلی هه‌رێمی كوردستان كراون لە ماوەیەكی دیاریكراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت: "ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ینه‌وه كە ره‌زامه‌ندی دراوه به تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانەی مۆدێل 2017 كه له گومرگی باشماخه‌وه داخلی هه‌رێمی كوردستان كرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی سزای دارایی بن به مه‌رجێك تاكو رۆژی 2020/2/16 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به پێچه‌وانه‌وه له دوای تیپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه سزای دواكه‌وتن ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتووچۆی نه‌كردبێت بۆ تۆماركردن له ماوه‌ی دیاریكراودا".
