گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی له كه‌ركووك ده‌كشێته‌وه
راسپارده‌كانی راده‌ستی كۆمپانیای "شیمال" ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له 3 سه‌رچاوه‌ی جیاواز گواستییه‌وه، كۆمپانیای بریتش پێترۆڵیۆمی به‌ریتانی، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت و وزه‌ی به‌ریتانییه، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك كشایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه به گوژمه‌ی 100 ملیۆن دۆلار واژۆ كرابوو، ته‌واو بوو و هیچ رێككه‌وتنێكی نوێشی بۆ فراوانكردنی كێلگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، مانگی رابردوو كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی راگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بوو، سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی باكووری كه‌ركووك ده‌كشێنێته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵا له كۆمپانیای نه‌وتی "شیمال" ناسراو به (NOC)، كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كانی كێڵگه‌ی كه‌ركووك ده‌كات، كشانه‌وه‌ی "بریتش پێترۆڵیۆم"ی پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراشیكرد، "ئه‌نجامی دیراسه‌ی مه‌یدانی كۆمپایای به‌ریتانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كێڵگه‌ی كه‌ركووك راده‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی "شیمال" كراوه، به‌داخه‌وه هیچ واژوویه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه.. بۆ ئێمه جێگه‌ی داخه".
گوتیشی: "روون و ئاشكرایه كه ئه‌نجامی دیراسه‌كه هانده‌ر نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای بریتش پێترۆڵیۆم پرۆسه‌كانی درێژتر بكاته‌وه".
لای خۆشیه‌وه كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و كاری خۆی له كنه و پشكنینی مه‌یدانی و دیراسه‌كردن ته‌واو كردووه و گوتی: راسپارده‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان راده‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆمێنتێك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات.
H.B