په‌رله‌مانی كوردستان دوو پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كات

دانیشتنه‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانی كوردستان دەرەنجامی كۆبوونەوەكانی ھەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و بودجەی 2020 تاوتوێ دەكات.

بەگوێره‌ی ئەو بانگھێشتنامەیەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان لەسەر دوو تەوەر كۆببێتەوە.

لە بەرنامەی كارەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە تاوتوێكردنی دەرەنجامی كۆبوونەوەكانی ھەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرۆژە بودجەی ساڵی 2020 و پرسی نەوت، بە ئامادبوونی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

H.B