وەزارەتی دارایی نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی واژۆ كرد

گرێبەستی فەرمانبەران نوێدەكرێتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد".

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك ساڵانی رابردوو، نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران بۆ ماوەی ساڵێك دەبێت".