برووسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یاوەر نامق سالم

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامق سالم كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی یاوەر نامق سالم..

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (یاوەر نامق سالم)، برای تێكۆشەری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو (جەوهەر نامق سالم)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی