ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر چه‌ند بازرگان و كۆمپانیایه‌كی دیكه‌دا سه‌پاند
سزای دان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزاكانی سه‌ر ئێرانی فراوانتر كرد و دوو كه‌س و شه‌ش كۆمپانیای دیكه‌ی په‌یوه‌ست به كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێرانی سزا دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌م كۆمپانیانه سزادراون به هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران ده‌یكه‌ن.
- (Triliance Petrochemical Co. Ltd)
- (Sage Energy HK Limited) كه باره‌گایان له هۆنگ كۆنگه.
- (Peakview Industry Co Ltd) له شه‌نگهای.
- (Beneathco DMCC) له دوبه‌ی.
به گوێره‌ی سزاكان سامانی ئه‌و كۆمپانیایانه له ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كرێت. رێگه نادرێت هیچ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌ویش سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها دوو كه‌س سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئه‌وانیش "عه‌لی بیاندریان"ی ئێرانییه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Triliance Petroleum) هه‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان هاووڵاتی چینه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Shandong Oiwangwa) هه‌یه.
جگه له‌وانه ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای دیكه‌دا سه‌پاندووه، كه ئه‌وانیش (Jiaxiang Industry Hong Kong Limited ) و كۆمپانیای (Shandong Oiwangwa Petrochemical Co Ltd).