نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوه‌وه
پرسه جێبایه‌خه‌كانی هه‌ردوولا تاوتوێ كران
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ستايشى ئه‌رك و رۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد و داواى كرد له پرۆسه‌ى سياسى و هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه له يارمه‌تيدانى عێراق به‌رده‌وام بێت، جه‌ختيشى له پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر كرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ داواكاريى ڕه‌واى خۆپيشانده‌رانى عێراق له خزمه‌تگوزارى و ژيان و ئاينده‌يه‌كى باشتر، ده‌ربڕى.
له كۆتا رۆژى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌نديى ئابووريى داڤۆس، سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 24/1/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆتيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپيشاندانه‌كان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌يه‌وه، كار و چالاكييه‌كانى يووئێن و ده‌زگا و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئاواره‌كانى عێراق و په‌نابه‌رانى سووريا له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنيان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى عێراق، تاوتوێ كران.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كاته‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كانى زيانبه‌ركه‌وتووى شه‌ڕى داعش و چۆنيه‌تيى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.