روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وۆهان لە وڵاتی چین، کە بەگوێرەی دوا راپۆڕتی رێکخراوی جیهانی WHO تاوەکو ئێستا 577 کەس توشبوون و 17 کەس مروون و رێژەی کوشندەیی تا ئێستا 4٪ـە ، جگە لە وڵاتی چین، لە چەند وڵاتێکی تری ئاسیا وەک ژاپۆن، کۆریا، تایلەند و سەنگافورا تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لە هەرێمی کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی پەتاکە دەکەین و رێکاری پێویست دەگرینە بەر.

ئاشکراشکراوە، تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و راسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و چاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر، بەڵکو رێکارەکان هەمان رێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەک پەتاگەری.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، رێکارەکان بریتین لە زوو دۆزینەوە، جیاکردنەوە، چارەسەرکردن و هۆشیاریی تەندروستی لە خۆپارێزیی کەسیی وەک زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت.

H.J