پیاوێک لە دیاربەکر لە شەوی بوومەلەرزەکە تایەی 160 ئۆتۆمبێلی تەقاندووە
بە چەقۆ تایەکانی یەک بە یەک لە کۆڵانەکان تەقاندووە
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی حوریەتی تورکی، شەوی 24ـی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکووری کوردستان، تایەی 160 ئۆتۆمبێلی تەقاندووە.
لە ناوچەی بیسمیلی شاری دیاربەکر، دوای بوومەلەرزە بەهێزەکە کە بووە هۆی کوژرانی زیاد لە 20 کەس، دەستی کردووە بە هەڵدڕین و تەقاندنی تایەکان.
لە ئێستادا، پۆلیسی شارەکە بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن، تاوەکو ئێستاش، هۆکاری ئەو کارە نازانرێت.
بوومەلەرزەکە بە پلەی 6.8ـی رێختەر، باکووری کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە لانی کەم 22 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.