تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26/01/2020، کاتژمێر 10 بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی نادیار بەهۆی بوونی شۆڕتی کارەبا و بوونی مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێل تونێلەکە دادەخرێت.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "بارهەڵگر لە هەردوو دیوی تونێل رادەگیرێ و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک هاتن لە سلێمانیەوە لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دەبێت و رۆیشتنیش بۆ سلێمانی لەسەر شاخی بەرانان دەبێت".
H.J