ماوه‌ی پێشهشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا درێژ کرایەوە
گۆڕانگاريی له واده‌ی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستی و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كراوه
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، له‌هه‌مان كاتدا بڕیاری گۆڕانگاريی له واده‌ی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستی و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانست، عەباس ئەکرەم گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەر و دکتۆرا و، لەسەر ڕاسپاردەى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، بەمەش گۆڕانکاريى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەکان و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، گۆڕانكارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: تاکو ڕۆژى یەکشەممە ڕێکكەوتى (2-2-2020) درێژکرایەوە.
تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رۆژى دووشەمە رێككه‌وتی (10-2-2020) ئەنجام دەدرێت.
ده‌ستپێكردنی خوێندن: ڕێكه‌وتی (1/3/2020).
ئ. م