چوار رێگا بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی هەرس
چی دەبێتە هۆی کێشەکانی هەرس
K24 – ههولێر:
فشاری هەرس یاخود تێکچوونی هەرس یەکێکە لە کێشە باوەکان کە چەند هۆکارێکی هەیە. نیشانەکانی دێن و دەڕۆن بێ ئەوەی تۆ هەست بە شتێکی نائاسایی بکەیت. خواردن و شێوازی ژیان و فشاری دەروونی هۆکارن، چارەسەرەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:
خواردنەوە گازییەکان
کاتێک هەر خواردنێک دەخۆیت یان هەر خواردنەوەیەک دەخۆیتەوە، لەشی مرۆڤ ئاسایی بڵقی هەوا دروست دەکات. کاتێک هەموو هەواکە لە ریخۆڵکان قەتیس دەبێت، هەست بە نائاسوودەیی دەکەیت. هەندێک جار ئەم بڕە گازە ئاساییە هەبێت و سوودی خۆی هەیە، بەڵام خواردنەوە گازییەکان و جوینی بنێشت، دەبێتە هۆی دروستبوونی گازی زیاتر. ئەگەر هەست بە گازاتی زۆر دەکەیت، خواردنەوە گازییەکان کەم بکەرەوە و بنێشت کەم بجوو. هەروەها خواردنە پاقلەمەنییەکان و پیاز و نیسک و چەند جۆرێکی سەوزەی وەک برۆکلی دەبنە هۆی گازی زۆر.
خواردنی فایبەری زیاتر
فایبەر سوودی تەندروستی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ سیستمی هەرس. ئەو خۆراکانەی بە فایبەر دەوڵەمەندن سوودی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی قەبزی و گازات هەیە.
خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو یارمەتی پرۆسەی هەرسکردن دەدات و ریخۆڵەکان چالاک دەکات، ئەمەش وا دەکات پاشەڕۆ نەوەستێت و لەکاتی خۆیدا بچیتە تەوالێت.
پیاسەکردن و وەرزش
وەرزش و پیاسەکردن دەبنەوە هۆی ئەوەی جوولەی خواردن لە سیستمی هەرس خێراتر و چالاکتر بێت، بەمەش سوود بە پرۆسەی هەرس دەگەیەنێت.
H.J