دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری پێشکەش بە لێقەوماوانی باکووری کوردستان دەکات

لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی، دەزگای خێرخوازی بارزانی كاروانێكی ھاوكاری پێشكەش بە لێقەوماوانی شاری خارپێتی باكووری كوردستان دەكات.

موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە كوردستان24ی راگەیاند، لە ھەوڵداین ھاوكاری بگەیەنینە لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامی حكوومەتی توركیاین بۆ ئەوەی رەزامەندی دەرببڕن و خزمەتگوزارییەكانمان بگەیەنین، چونكە ژمارەیەكی زۆری خەڵك بێ ماڵ ماونەتەوە و پێویستیان بە ھاوكارییە.

بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان، کە شەوی هەینی رابردوو روویدا، زیاد لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندارن، ژمارەیەک خێزانیش بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

H.J