دەروازەی حاجی ئۆمەران کرایەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران کرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

سیروان حسێن، وتەبێژی کۆمەڵگای سنوری حاجی ئۆمەران، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای داخرانی سنوور بەهۆی زۆری رێژەی بەفربارین لەدیوی ئێران و رانەماڵینی، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا و راماڵینی بەفر لەسەر رێگای گشتی نێوان تەمەرچیان تا پیرانشار، ئێستا بزاوتی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی بۆتەوە.

راشیگەیاند: "بازرگانان دەتوانن کاری رۆژانەی خۆیان بکەن و گەشتیارانیش گەشتەکانیان ئەنجامبدەن. رێژەی بەفری باریو لەدیوی ئێران گەیشتبووە هەشتا سانتیمەتر، هەرچەندە لە دیوی باشوری کوردسانیش زیاتر لەنیو مەتر بەفر باری، بەڵام تیمەکانی کەرتی چواری بەفرڕاماڵین نەیانهێشت رێگاکە دابخرێت".

رۆژانە زیاتر لە 300 بارهەڵەگر کاڵا و کەلوپەل لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەگوازرێتەوە و نزیکەی سێ هەزار و 500 گەشتیار هاتووچۆی پێدا دەکەن.

H.J