ئەدۆڵف هیتلەر لە پێنج ساڵ شەش ملیۆن جووی جینۆساید کرد

پرۆسەی جینۆسایکردنی جووەکانی ئەوروپا چۆن دەستیپێکرد؟

 

لە ساڵی 1941 تا 1946 شەش ملیۆن جوو لە ئەوروپا  بەدەستی نازییەکان کوژران کە 2/3 تەواوی جووەکانی ئەوروپا بوون. ئێستا لە ئیسرائیل و بەشێکی ئەوروپا یادی 75 ساڵەی کۆتایی هێنان بە پرۆسەی لەناوبردنی جووەکان دەکرێتەوە.

پرۆسەی جینۆسایدکردنی جووەکانی ئەوروپا کە بە هۆڵۆکۆست ناسراوە بەم جۆرەی خوارەوە دەستیپێکرد و کۆتایی هات:

01/1933

ئەدۆلف هیتلەر وەک راوێژکاری حکوومەتی بنکە فراوان هەڵبژێردرا و پارتەکەی، پارتی سۆشیالی نەتەوەیی، بووە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ئەڵمانیا

03/1933

یەکەم ئۆردوگای زۆرەملێ بۆ نەیارە سیاسیەکان کرایەوە و دواتر یەکەم یاسا دژی جووەکان دەرکرا.

1934

هیتلەر خۆی وەکو "سەرکردە" ناساند و هەموو نەیارەکانی لەناوبرد. یاسای زیاتر دژی جوووەکان دەرکرا

 

09/1935

جووەکان بە بیانوی هەبوونی "خوێنی ناپاک" کرانە هاووڵاتی پلە دوو.

1937

پڕوپاگندەی بەرفراوان لە دژی جووەکانی ئەڵمانیا دەستی پێکرد و وەکو دوژمن ناسێنران

11/1938

هێرشکردنە سەر شوێنی بازرگانی جووەکان دەستی پێکرد و 91 جوو کوژران. ناردنی جووەکان بۆ کامپەکان دەستی پێکرد و بەشێکیان بژاردەی ئەوەیان پێدرا ناوچەی نازییەکان جێبهێڵن.

1939

پلانی سەرپشکردنی جووەکان گۆڕدرا و بڕیاردرا بۆ پۆلەندا بگوازرێنەوە و یەکەم شاڵای لەناو بردنیان دەستیپێکرد

1940

لەگەڵ داگیرکردنی بەشێکی زۆری ئەوروپا، نازییەکان یەکەم ئۆردوگای زۆرەملێی تایبەت بە جووەکانیان دروست کرد.

1941

کوشتن و لەناوبردنی بە کۆمەڵی جووەکان بە ناوی "چارەسەری کۆتایی" کرایە یاسا. لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا، لە دوو رۆژ، 33 هەزار و 771 جوو کوژران.

لە کۆتایی ئەو ساڵە، داهێنان لە کوشتنی بەکۆمەڵ کرا و خانەی گاز بۆ کوشتن بەکۆمەڵ دروست کرا.

1942

لە پێنج مانگی یەکەم لە شاری ترێبلینکا لە پۆڵەندا، 700 هەزار جوو کوژران. بڕیار درا هەموو جووەکانی پۆڵەندا، ئەوانە نەبێت کە کاری زۆرە ملێیان پێ دەکرێت، دەبێت بکوژرێن. 

یەکەم کامپی زۆرەملێی جووەکان لە پۆڵەندا - بێلزێک
یەکەم کامپی زۆرەملێی جووەکان لە پۆڵەندا - بێلزێک

1943

لەگەڵ شکستی نازییەکان لە هەندێک لە بەرەکانی جەنگ، هەندێک لە گەنجانی پۆڵەندا کە بەشێکیان جوو بوون دەستیان کرد بە بەرگری دژی نازییەکان.

1944

لە مانگی ئازار، هاوپەیمانان سوپای ئەڵمانیان لە چەند ناوچەیەک تێکشکاند و لە هەندێک ناوچە جووەکان لە کامپەکان رزگار کران و نازییەکانیش دەستیان بە لەناوبردنی بەڵگەکان کرد و چەند کامپێکیان لە پۆڵەندا سووتاند. 

پێڵاوی قوربانییەکان دوای کوشتنیان
پێڵاوی قوربانییەکان دوای کوشتنیان

1945

لەگەڵ ئازادکردنی زیاتری وڵاتانی ئەوروپا لەدەست نازییەکان، زیاتر کارەساتەکان ئاشکرا کران و دۆخی سەختی جووەکان ئاشکرا کرا.

دوای خۆکوشتنی هیتلەر و چەند سەرکردەیەکی باڵای نازییەکان و کەوتنی بەرلین، دادگای بەرپرسانی نازییەکان لە نورمبێرگ دەستی پێکرد.

1946

لە کۆی 21 بەرپرسی باڵای نازییەکان، 18 کەسیان سزایان بەسەردا سەپا و تەواوی بەرپرسانی دیکەش دادگایی کران. بەشێکیان خۆیان کوشت، یەکێکیان بەناوی ئەلبێرت سپیر، لە ساڵی 1966 لە زیندان ئازادکرا و دواتر ژیانی خۆی بۆ هاوکاریکردنی جووەکان تەرخانکرد.