مامۆستایەکی زانکۆ: ئۆجەلان دەتوانێت لە هەفتەیەک کێشەکانی پەکەکە و تورکیا چارەسەر بکات

مامۆستایەکی زانکۆی کە پێشتر سەردانی ئیمرالی کردووە باس لە کێشەکانی تورکیا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مامۆستایەكی زانكۆ كە پێشتر لەسەر داوای ئەردۆغان سەردانی ئیمرالی كردوە، رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەرفەت بە ئۆجەلان بدرێت، دەتوانێت لە ھەفتەیەكدا پەكەكە لە چەك دابماڵێت.

عەلی کەمال ئۆزجان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی تورکیا گوتی، ئەگەر پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە بۆ رای گشتی بڵاوبکرابایەوە، ئەوا بینالی یڵدرم، ئێستا بە سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ هەڵبژێردرابوو و پرۆسەی ئاشتیش لە وڵات دەستیپێکردبووەوە.

گوتیشی، ئەو لەسەر داوای حکوومەت سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی کردووە و لەسەر داوای حکوومەتیش پەیامی ئۆجەلانی بە تەنیا خوێندووەتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە ئۆجەلان و قەندیل لەسەر هێڵ خەبات دەکەن و هەدەپە و رێکخراوەکانی ئەوروپاش جیاواز لەوان کار دەکەن.

H.J