‎سەرۆك بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پارتی و پێكهاتە نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه‌

‎سەرۆک بارزانی لە گرفت و ئاستی خزمەتگوزاریی هاووڵاتیانی پرسیەوە

K24 – هه‌ولێر:

 سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پارتی و پێكهاتەكانی كلدان سریان ئاشوور لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر كاروباری ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و رۆڵی ئەنجوومەنەكان لە چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵك و دابینكردنی خزمەتگوزاری و ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە سەرنج و تێبینی و پێشنیاركانی خۆیان بۆ باشتركردنی كاری ئەنجوومەنەكان و خزمەتی زیاتری خەڵك بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و فراكسیۆنەكانی پارتی و پێكهاتەكانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان.

پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن و هێڵە گشتییەكانی ئەرك و كاری ئەنجوومەنەكانی پارێزگاكانی هەرێم سەرۆك بارزانی ئامۆژگاری و رێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.

H.J