مەحمود محەمەد: پارتی بۆ خوگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان کۆنگرە دەکات
لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی کارەکانی کۆنگرەی پارتی دروست کراوە
K24 – ههولێر:
پارتی لێژنەیەكی حەوت كەسی بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنگرە پێكدەھینیێت و گوتەبێژی ئەو حزبەش دەڵێت، ئەنجامدانی کۆنگرە خۆگونجاندنە لەگەڵ گۆڕانکاریەکان.
لیژنەیەکی 7 کەسی کارەکانی کۆنگرەی 14ـی پارتی دەکەن کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، تەواوی کارەکانی کۆنگرە ئەو لیژنەیە پێی ھەڵدەستێت، لیژنەکە پێکھاتووە لە چوار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سێ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، کە لە ماوەی داھاتوو تەواوی کارەکانی کۆنفرانس و ئەرکەکانی جێبەجێ دەکەن.
لەوبارەوە، مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، پارتی حیزبێکی حوکمڕانە و پێویستە خۆی لەگەڵ بارودۆخ و گۆرانکاریەکان بگونجێنێت، بۆیە ئەنجانمدانی کۆنگرە لەمساڵ بە پێویست زاندراوە.
ئەنجامدانی کۆنگرەی 14ـی پارتی، بریاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حیبزەیە، وەک بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە دەڵێن، کۆنگرە گروتین بەخشینە بە تەواوی ئۆرگانەکانی حیزبەکەیان