مهسرور بارزانی داوای بهردهوامبوونی پشتیوانی هاوپهیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه دهكات
سهرۆكی حكومهت جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان کرد لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/1/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد كە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران مارکوس گروبەل و یورگن هاردت ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
لە دیدارەکەدا، کە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا و باربارا ڤۆلف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق وناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد بۆ دەستپێکردنەوەی راهێنان بە هێزی پێشمەرگە. جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان کرد لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتیش کە داعش هیشتا مەترسییەکی جیددییە لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا.
شاندی ئەڵمانی ئاماژەیان بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرد کە فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکەدا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری گەشەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

