هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ رێگه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرێت

رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی هۆشداری ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "سامان به‌رزنجی" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) بڕیارێكی نوێی گشتاند به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی ته‌ندرووستیدا و تێیدا بڕیاریدا رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای "كۆرۆنای نوێ2019" بگرنه‌ به‌ر.