به‌رنامه‌ی "ده‌روون و دیارده‌" ده‌بێته‌ هۆی ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵبووندا

وه‌زیری ته‌ندرووستی هاتووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت

K24 – هه‌ولێر:

دوای پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی کوردستان24 وەزارەتی تەندروستی چەند چاکسازییەک لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون ئەنجام دەدات.

دوای پێشکەشکردنی بەرنامەی "دەروون و دیارە" لە کوردستان24 لەبارەی گرفتی نەخۆشخانەکانی لە دایکبوون و گه‌یاندنی كێشه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ وه‌زیری ته‌ندرووستی، وەزارەتی تەندرووستی بڕیاری دا چەند چاکسازییەک ئەنجام بدات.

له‌ به‌رنامه‌كه‌دا باس له‌ دیاردەی مامەڵەی خراپی بەشێک لە کارمەندانی تەندرووستی لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوونى كرا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەری دیاردەکە پەیوەندی بە پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ "ده‌رون گێژه‌ن"ه‌وه‌ كرد.

له‌و میانه‌یه‌دا، وەزیری تەندرووستی ھەماھەنگی خۆی خسته‌ڕوو بۆ چارەسەرکردنی دیاردەکە. وەک ھەنگاوی یەکەم، وەزارەت ژمارە گەرمەکانیان دەخەنەوە گەڕ و بە وردی چاودێری و بەدواداچوون دەکەن بۆ سزادانی ھەر کارمەندێکی تەندرووستی، کە مامەڵەی ناشيرین و ناجۆر لەگەڵ دایکاندا بکات لەکاتی منداڵبوون دا.

ژماره‌كانی هێڵی گه‌رم بۆ گه‌یاندنی ره‌خنه‌ و سه‌رنجه‌كانی هاووڵاتیان

07508169991

07714448100

ده‌قی به‌رنامه‌كه‌