پێنجه‌م ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووری نێوده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا و سووریای بڕی
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی (13ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2014) داعش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی "كۆبانێ" له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد. په‌لاماره‌كانی داعش بووه هۆی وێرانكردنی شاره‌كه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی دانیشتوانه‌كه‌ی، به‌ڵام شاره‌كه نه‌كه‌وت و به فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووری نێوده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا و سووریای بڕی و بۆ یارمه‌تیدانی شه‌ڕڤانانی شاره‌كه گه‌یشته كۆبانێ.
وێستگه‌كانی شه‌ڕی كۆبانێ
له (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014)دا، داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر (350) گوند و ئاوایی ده‌وروبه‌ری كۆبانێدا.
به هۆی ئه‌و په‌لامارانه‌وه (300) هه‌زار كورد و دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. به‌شێكیان روویانكرده ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا. له (2015)دا ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران گه‌یشته (400) هه‌زار كه‌س.

رۆژی (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014) یه‌كه‌م كاروانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سنووری نێوده‌وڵه‌تی عێراق و توركیای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته كۆبانێ.

به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش یه‌كینه كوردییه‌كانی كۆبانێ رۆژی (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2015) ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی كوبانێیان ده‌ستپێكرد و رۆژی دواتر (27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2015) توانیان ته‌واوی شارۆچكه‌ی كۆبانێ رزگار بكه‌ن.

له (2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2015)دا داعش تا دووری 25 كیلۆمه‌تر له سنووری شارۆچكه‌ی كۆبانێ راونرا.