سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
پێداچوونەوە بۆ یاسای وەبەرهێنان دەکرێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28/1/2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كۆببێته‌وه.
بڵێسه شاوه‌یس، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و دیداره‌ی ئه‌مڕۆ دوای یه‌ك رۆژ دێت له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێداچوونه‌وه‌یه به یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی بۆچوونی وه‌به‌رهێنه‌رانه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ئاسانكاریی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی بكرێت.
هەروەها لە هەمانکاتدا، گوێ لە داواکاریی و گلەیی وەبەرهێنەران دەگیرێت.