مەسەدە: رووسیا هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقە

هیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی رێککەوتنی رژێمی سووریا لە مۆسکۆ وەرنەگرتووە

K24 - ھەولێر

هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) رووسیا بە دواخستنی رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و رژێمی سووریا تۆمەتبار دەکات.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بە میدیاكانی نزیك لە پەیەدەی رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی رێککەوتنی رژێمی سووریا لە مۆسکۆ وەرنەگرتووە و ئەو دەنگۆیانەشی رووسیا لەبارەی رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشق بڵاوی دەکاتەوە، تەنیا بۆ گوشارخستنە سەر تورکیایە.

ئیلهام ئەحمەد، رووسیا بە دواکەوتنی رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی سووریا تۆمەتبار دەکات و داواش دەکات رووسیا بێ لایەن بێت و لەکاتی دانوستانەکان پاڵپشتی لە حکوومەتی سووریا نەکات.