پەرلەمانی کوردستان لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران کۆدەبێتەوە
دانیشتنەکانی خولی پایزە کۆتایی دێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 30/01/2020، پەرلەمانی کوردستان دواین دانیشتنی خولی پایزە ئەنجام بدات و چەند تەوەرێک تاوتوێ بکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بەمجۆرەی خوارەوە دەبێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (ئاشنا عه‌بدوڵا قادر) له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌پێی حوكمی مادده‌ی (28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌پێى برگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
H.J