"شكێنه‌ری" دوو قاسه‌ی به‌شی ژمێریاری هاتووچۆی سۆران ده‌ستگیركرا
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران زانیاری ورد ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
شەماڵ دێواری گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، رایگه‌یاند، دوای تۆماركردنی حاڵه‌تێكی دزیكردن له به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران، توانرا كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت و دواجاریش دانی به "تاوانه‌كه‌یدا" ناوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سۆران، دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە ڕێکەوتی 5/1/2020 بە بوونی ڕوداوێکی دزیکردن لە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کە تیایدا دوو قاسە شکێندران و بڕی 8 ملیۆن و 134 هەزار دیناری عیراقی دزرابوو، كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ستگیركرا.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران روونیشی ده‌كاته‌وه، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران كه لە ناو خودی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه لێژنه‌ی لێکۆڵینەوە پێکهاتبوو، توانرا گومان لێكراوه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
ئاشكراشی ده‌كات، كه‌سێك به‌ناوی (ھـ. ح. ح) پیشە پۆلیس لەبنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی سۆران بدۆزنەوە كە گومان هەبوو دەستی "لەتاوانەكەدا" هەبێ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەری و لێكۆلێنەوە لەگەڵی، دواجار دانی "بەتاوانەكە"دا نا.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی قەیرانی دارایی باڵی کێشا بەسەر هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ئەو فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لە خانووی کرێدان بگوازرێنەوە بۆ بینایە حکومییەکان، بۆیە بەڕێوەبرایەتی هاتووچۆی سۆران و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی سۆران گوازرانەوە ناو بینایەی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سۆران، تۆمەتباریش لەبەر ئەوەی ئەرکی لەهەمان شوێنە، ئەو هەلەی قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە".
ئاشكراشی ده‌كات، ئێستا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران بە پێی ماددەی 444ی یاسای سزادان دەستگیرکراوە.
H.J