سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
مەسرور بارزانی: نامانەوێت تەنها پشت بە داهاتی نەوت و گاز ببەستین
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/1/2020 له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دار و به‌ڵێنده‌ران كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت تێیدا ئامادەبوو، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵماندا ئابووری هه‌رێمی كوردستان ههمهجۆر بكه‌ین و ته‌نها پشت به نه‌وت و گاز نه‌به‌ستین، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كان وه‌به‌رهێنان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان سوودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌م دیداره‌ی ئه‌مڕۆ دوای یه‌ك رۆژ دێت له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێداچوونه‌وه‌یه به یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی بۆچوونی وه‌به‌رهێنه‌رانه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ئاسانكاریی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی بكرێت.