پیاوێک دەکەوێته‌ چنگی پڵنگێک و خۆی دەکات بە مردوو

رزگاری دەبێت؟

K24 – هه‌ولێر:

لە هیندستان، کۆمەڵێک گوندنشین رووبەڕووی پڵنگێک دەبنەوە و دەیانەوێت دەری بکەن، بەڵام یەکێکیان دەکەوێتە دەست پڵنگەکە.

پیاوەکە لەبەر دەم پڵنگەکە جووڵە ناکات و خۆی دەکات بە "مردوو"، بەمەش دوای هەوڵی هاوڕێکانی بۆ رزگاکردنی، رزگار دەبێت.

تەنها رۆژێک پێش ئەم روواداوە، لە هەمان شوێن، ناوچەی ماهاراسترا چاندراپور، ژنێک لە لایەن پڵنگێکەوە کوژرا.