كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی 14 و دھۆك 13 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت.



