وەزیرى کارەبا: ئامانجمان لە هەر پڕۆژە و گرێبەستێک باشترکردنى کارەبایە

وەزارەتی کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای Best واژۆکرد

K24 - هه‌ولێر:

کەمال محه‌مه‌د، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، بەمەستی دانانی وێستگەی مۆبایلی دێری لە هەولێر پێشوازى لە کۆمپانیاى بێست کرد.

کەمال محمد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەرنامەى وەزارەت دایە زیاتر بایەخ بە پڕۆژەکان بدرێت و لە کاتى دیارىکراوى خؤیاندا تەواو بکرێن بۆ ئەوەى هاوبەشان و هاوڵاتیان سوودمەندبن.

هاوکات وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەکان لە تەواو کردنى پڕۆژەکان لەو ماوەى بۆى دیاریکراوە سزا دەدرێت و جارێکى تر مامەڵەى لە گەڵدا ناکرێت

گوژمەى پڕۆژەکە نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینارە،  ماوەى تەواو بوونى پڕۆژەکەش (180) ڕۆژە.

ئ. م