پێدانی ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی رێنمایی پزیشك شینه و مینه تووشی كێشه ده‌كات
کوردستان24 زنجیره ئه‌نیمی شینه و مینه به‌رهه‌م ده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵكانێك بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان، ده‌رمان به‌كار ده‌هێنن و زۆرجاریش ده‌یده‌نه نه‌خۆش. ئه‌و دیارده‌یه تا راده‌یه‌ك دیارده‌یكی باوه له‌نێو كۆمه‌ڵگه و ده‌بێته هۆی كاره‌سات. شینه و مینه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه قسه‌ی خۆیان هه‌یه.
شینه و مینه دوو كاره‌كته‌ری رۆح سووكی ئه‌نیمی كوردستان24ن. دوو كاره‌كته‌ری خۆشه‌ویستن، له رێگه‌ی ته‌نزه‌وه به زنجیره ئه‌نیمه‌یشنێك، باس له دیارده نه‌شیاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له هه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا به‌رپرسیارانه دیارده ناشیرینه‌كان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره ئه‌نیمه‌یشنه‌ی (مینه و شینه)، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه رۆژانه به‌رچاوی تاكی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێت، به ئامانجی نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه بێت، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له ئه‌ركه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی میدیا.
كوردستان24 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رپرس به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه، به ئه‌ركی خۆی زانیوه، له چوارچێوه‌ی به‌بازاڕكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیاردانه بكات.
مه‌به‌ستیش له به‌بازاڕكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كاریگه‌ریی خستنه‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری تاكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمەڵی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌كی گشتی درووست بكات و تاك به‌شدارییه‌كی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ھەبێت.
رۆژانە لە سۆشیالمیدیای کوردستان24 و بەرنامەی ھاشتاگ، دەتوانن بینەری زنجیره ئه‌نیمی (مینه و شینه) بن.