داعش هێرشی كرده سهر سوپای عێراق
دوو سهرباز كوژران
K24 – كهركووك:
چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقووق، هێرشیانکردە سەر خاڵێکی لیوای 45 سوپای عێراق و له ئاكامی رووبهڕووبوونهوهی نێوانیاندا دوو سهربازی سوپا كوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکووک بەکوردستان24ی راگەیاند، لە ئاکامی هێرشەکەی ئەمشەوی داعش کە شەڕێکی سەخت لەنێوان هەردوولا روویداوە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون.
لهو بارهیهوه، شانهی راگهیاندنی ئهمنی عێراق بڵاویكردهوه، له ئاكامی ئهو پهلامارهی داعش دوو سهرباز گیانیان لهدهستداوه.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم هێرشی لەوجۆرەیە دەکرێتە سەر هەمان خاڵی سوپای عێراق و لەئاکامدا ژمارەیەک سەرباز کوژراون و برینداربوون.