پەرلەمانی كوردستان شایستە داراییەكانی جوتیاران تاوتوێ دەكات
پەرلەمان كۆتایی بە خولی پاییزەی دەھێنێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان تاوتوێ دەكات و كۆتاییش بە خولی پاییزەی دەھێنێت.
بەگوێرەی بانگھێشتنامەیەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی كردووە، كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە. تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش بریتین لە تاوتوێكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان، كە چەند ساڵێكە لەلایەن عێراقەوە نادرێنە جوتیارانی كوردستان و وێڕای چەندین ھەوڵ، ھیچ ئەنجامێك نەبووە.
ھەروەھا پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆتایی بە خولی پاییزەی دەھێنێت و مانگێك دەكەوێتە پشووەوە.
پێشتر بەھۆی پڕۆژەیاسای چاكسازی، پەرلەمانی كوردستان خولی پاییزەی درێژكردبووەوە.
ھ.م