له حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان هه‌ست به بوومه‌له‌رزه كرا
زیانی نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، له هه‌ردوو شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان و ناوچه‌كانی نزیك سنووری ئێران هه‌ست به بوومه‌له‌رزه كراوه.
به گوێره‌ی زانیاری ناوه‌نده‌كانی بوومه‌له‌رزه‌زانی، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، گوڕه‌كه‌ی (4.8) پله بووه به گوێره‌ی پێوه‌ری "رێخته‌ر" و كاتژمێر (09:07.3)چركه روویداوه و قووڵاییه‌كه‌ی (10) كیلۆمه‌تر بووه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه ناوچه‌كانی ته‌برێزی ئێران و شاره‌كانی نه‌غه‌ده و ورمێ و مهابادی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستانیش له ناوچه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان هه‌ستی پێكراوه.
