لە ھەولێر 9 شوێن داخران
مۆڵەتی تەندروستیان نەبوو
K24 - ھەولێر
بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆراک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر 9 شوێن لە ھەولێر داخران.
لەوبارەوە د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: " 9 شوێنیان داخست کە پێكھاتوون لە پێنچ سەرتاشخانە و سێ شیرەمەنی و یەک سەمونخانە، لە سنوری گەڕەکی باداوە بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی".
راشیگەیاند: "ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت لە رۆژانی دیكە بۆ ئەم مەبەستە. داواش لە هاووڵاتیان دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە".
ھ.م