پێشبڕکێی دۆزینەوەی کوتانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێدەکات
پزیشکان کاتێک بۆ کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسەکە دیاری دەکەن
K24 – ههولێر:
پزیشکانی ئەمەریکا لە هەوڵی یەکخستنی هەوڵە جیهانییەکانن تاوەکو کوتانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکەن و بۆ ئەمەش نیازیان هەیە لە ماوەی 16 هەفتە کارەکانیان تەواو بکەن.
ریچارد هاچێت، سەرۆکی هاوپەیمانی داهێنان لە ئامادەکاریی بۆ نەخۆشییە بڵاوبووەکان، بە ناشناڵ تایمزی راگەیاندوە: "ئەم هاوپەیمانییە بە بەهای یەک ملیار دۆلار سێ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە کە پەیوەندی لەگەڵ حکوومەت، پیشەسازی و دەزگا خێرخوازییەکان هەیە".
راشیگەیاند: "ئێمە زۆر بە خێرایی کارەکانمان دەکەین، یەکەم حاڵەتە رووبەڕووی دەبینەوە. بیرۆکەکە ئەوەیە سوود لە تەکنەلۆژیای جیناتەکان وەربگرین تاوەکو دژە ڤایرۆسەکە دروست بکەین".
بڕیار وایە لە ماوەی 16 هەفتە، تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەو مەبەستە بکرێت.
دواینجار دژە ڤایرۆسێک دروستکرا، شەش ساڵ لەمەوبەر بوو کاتێک ئیبۆلا لە ئەفریقا بڵاوبووەوە، دوای پێنج مانگ لە بڵاوبوونەوەی توانرا دژەکەی دروست بکرێت.