کچەکەی بیل گەیتس لەگەڵ کوڕە میسرییەک هاوسەرگیریی کرد
کوڕەکە لە کوەیت گەورە بووە
K24 – ههولێر:
جێنیفەر، کچی ملیاردێری ئەمەریکی و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بیل گەیتس، شوو بە کوڕێکی میسری دەکات.
کچەکەی بیل گەیتس، پزیشکیی دەخوێنێت لەگەڵ دەستگیرانەکەی نایەل نەسار وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەپەرۆشەوە چاوەڕێم هەموو ژیانم لەگەڵ تۆ بەسەر ببەم. نەساریش وێنەیەکی داناوە، هاوسەرەکەی ئەڵقەیەکی ئەڵماسی لەدەستە و نووسیویەتی: "ئەو وتی بەڵی!".
نەسار تەمەنی 28 ساڵە و لە وڵاتی کوەیت گەورە بووە، لە زانکۆی ستانفۆرد خوێندویەتی و بڕوانامەی لە بەڕێوەبەردن و ئابووری بەدەستهێناوە. هەروەها ئەسپسواری دەکات و بازرگانە
بیل گەیتس خاوەنی 108 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە، لە ساڵی 1994 لەگەڵ مێلیندا هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەکانی ئادێڵ، جێنیفەر و رۆری.